ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه ڕێکه‌وتی 24-1-2010 له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی خێزانی ویه‌کتر ناسین، ڕه‌وندی کورد له شاری (ئاڕنهێم) ی هۆڵه‌نداو ده‌وروبه‌ری (کۆمه‌ڵه‌ی هیوای کورد) یان ڕاگه‌یاند وبنکه‌ی کۆمه‌ڵه‌که‌یان له‌نێو ئه‌و ئاپۆرای جه‌ماوه‌ریه‌ی که ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌که بوون له‌لایه‌ن به‌ڕیز (که‌ریم فه‌یلی) به‌ته‌مه‌ن ترین که‌سایه‌تی قردێله‌ی بنکه‌که قرتێنراو هه‌موو پێکه‌وه چوونه ژووره‌وه بۆ نکه‌ی نوێ کۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو،
که له ڕۆژی 10-01-2010 دامه‌زراوه و به فه‌رمی ڕه‌زامه‌ندی پێدراوه له‌لایه‌ن حکومه‌تی هۆڵه‌ندا که له نێوکۆمه‌ڵگای هۆڵه‌ندی وه‌ک هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی تر پیاده‌ی ناساندنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد بکه‌ن له ڕیگای هونه‌رو کلتور و ڕۆشنبیری کوردی، بۆ ئه‌م بۆنه پیرۆزه‌ش سه‌رۆک وده‌سته‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یان ڕێکخست که بریتی بوو له ناساندی کۆمه‌ڵه‌که و فه‌رمانه‌کانی ویه‌کترناسینی خێزانه کورده‌کان به‌کتر که له داهاتودا چۆن پێکه‌وه کاری هاوبه‌ش بکه‌ن.
- سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن به‌ڕیز دکتۆر فه‌لاح به‌ڕیوه‌به‌ری به‌ڕیوه‌بردنی مه‌راسیمه‌که به‌خێر هاتنی هه‌موولایک کراو دواتر به ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد وکوردستان ده‌ستی پێ کرد و پاشان ووتاری کۆمه‌ڵه‌ی هیوای کورد له‌لایه‌ن به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌که به‌ڕیز که‌ریم عه‌بدوڵلا مارف خوێندرایه‌وه که ئه‌مه‌ش ده‌قه‌که‌یه‌تی... .
خوشکان... . برایان... . میوانه به‌ڕیزه‌کان... .
له‌کانگای دڵمانه‌وه به ناوی ده‌سته‌ی کارگێڕی کۆمه‌ڵه‌که‌تان به‌خێر هاتنی هه‌موولایه‌کتان ئه‌که‌ین وسه‌رچاومان هاتن.
دیاره هه‌موومان ده‌زانین که دۆزی گه‌لی کورد به‌گشتی ئه‌مڕۆ له بارودۆخێکی جیاواز له جاران به قۆناغێکی نوێ دا تێ ده‌په‌ڕێ وهه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه له به‌ره‌وپێشچوون به تایبه‌تی له باشووری کوردستان وهه‌بوونی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی که ئێستا هه‌مانه وه‌ک حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
ئه‌مه‌ش به ته‌بایی و یه‌کبوونی گه‌لی کورد و به‌رهه‌می خوێنی ئاڵی شه‌هیدان و ڕه‌نج وخه‌باتی ماندوونه‌ناسانه‌ی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌ف و خۆڕاگری کوردستان هاتۆته ئاراوه.
دیاره ڕنگدانه‌وه‌شی بۆ ئێمه‌ی کوردی تاراوگه ده‌بێ گه‌لێک زیاتر بێت، ڕه‌نگه له‌وپێش به‌هۆی نا له‌باری بارودۆخی کوردستان وشه‌ڕی نێوخۆ نه‌مان توانیبێت یه‌ک ده‌نگی ویه‌ک هه‌ڵوێستیمان بنوێنین له نێوئه‌وکۆمه‌ڵگایانه‌ی که ئێمه‌یان له‌باوه‌ش گرتووه له تاراوگه، به‌ڵام خۆش به‌ختانه ئه‌مڕۆ له دوای ڕه‌وینه‌وه‌ی هه‌وری ڕه‌شی دوژمنانی کوردوکوردستان ده‌توانین به‌هیمه‌تی هه‌موولایه‌کمان زیاتر هه‌نگاوی خزمه‌ت کردن به کوردوکوردستان بگه‌یه‌نین به‌دروست کردنی کۆمه‌ڵه‌که‌تان.
کۆمه‌ڵه‌ی هیوا که به‌ویست وئاره‌زووی خۆتان کۆمه‌ڵه‌ی هیواتان له‌نێو ئامێزی گه‌رمی خۆتانه‌وه مژده‌ی ڕووناکی له‌دایک بوونی ڕاگه‌یاند وتیشکی زێڕینی گه‌یانده هه‌مووسوچ وقوژبنێکی شاره‌که‌تان وده‌وروبه‌ره‌که‌ی که بانگی هیوایه‌کی نوێ ی پێیه بۆ نه‌وه نوێ کانمان که له‌تاراوگه له‌دایک ده‌بن وده‌ژین له نێوکۆمه‌ڵگای هۆڵه‌ندی.
هیوا له‌مه‌ولا ده‌بێته هیوای ئه‌وان بۆ له‌بیرنه‌چوونه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییان، بۆیه ده‌کرێ به‌هه‌موولایه‌کمان وه‌ک ته‌واوی کورد له شاره‌که‌مان به‌هه‌وڵه‌کانمان ئه‌م هه‌نگاوه بگه‌یه‌نینه ئاستی داواکانمان له‌ناساندنی هاواری نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌ست وکلتور و ڕۆشنبیری و هونه‌ری ڕه‌سه‌نمان.
نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌ش وه‌ک کورد هیچی که‌متر نیه له‌ونه‌ته‌وانه‌ی که ئێستا له‌نێو باوه‌شی کۆمه‌لگای هۆڵه‌ندی بنکه وباره‌گای تایبه‌تیان به‌خۆیان هه‌یه له‌کۆمه‌ڵه‌ی ڕۆشنبیری و کلتوری بۆ ناساندنی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان وله‌وڕێگایه‌وه زۆر ده‌سکه‌وتی گه‌وره‌یان به‌ده‌ست هێناوه.
ئێمه‌ش هه‌رهیچمان پێ نه‌کرێ ده‌توانین لێره‌وه ده‌ستی یه‌کتربگرین وڕێگا نیشانده‌ری چاکه و خێری یه‌کتربین وجگه‌رگۆشه‌کانمان له‌ژێر چه‌تری هیوادا به یه‌کگرتووی په‌روه‌رده‌یه‌کی کوردانه‌یان بکه‌ین وهه‌ریه‌که‌یان له دواڕۆژدا بنه هیوایه‌ک بۆ ئاینده‌ی کورد و کوردستان.
نامه‌وێ له‌وه‌زیاتر کاتان لێبگرم، ده‌مه‌وێ له‌کۆتایدا ئه‌وه‌شتان پێ ڕابگه‌یه‌نم که ئاڵای کوردستان سومبولی کۆمه‌ڵه‌ی هیوایه که هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستانیش ئاواتی له‌مێژینه‌ی هه‌موو شه‌هیدانمانه له هه‌رچوارپارچه‌که‌ی کوردستان بۆیه ده‌کرێ به هه‌موو ڕه‌نگه‌کانیه‌وه له باوه‌شتان بگرێ له‌ونه‌خشه جیاواز وده‌ست کرده‌ی دوژمنانی کوردستان که‌پێ ی له‌ت وپه‌ت کردوین.
له‌ڕاگه‌یاندنی ئه‌م ماڵه‌ی هه‌مووتان کۆمه‌ڵه‌ی هیوا پێکه‌وه به هه‌مووڕنگه‌کانی نێوئاڵای کوردستان، کوردبوونی خۆمان بسه‌لمێنین وبڵێن ئێمه‌ش نه‌ته‌وه‌ی کوردین.
- هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک ووته‌ش وه‌ک پیرۆزبایی وپشتگیری کردنی کۆمه‌ڵه‌ی هیوای کوردوهاوکاری کردنی پێشکه‌ش کرا له‌لایه‌ن به‌ڕیزان (که‌ریم فه‌یلی نوێنه‌ری فه‌یلیه‌کان، باران بۆسکان سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی کۆچکاک باکوری کوردستان، حه‌سه‌ن تاڵه‌بانی که‌سایه‌تیه‌کی ناسراوی شاری ئاڕنهێم، که‌مال بۆکانی نوێنه‌ری پارتی ئازادی کوردستان ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، خوشکه میدیا ئه‌سڵانکی له‌ڕۆژئاوای کوردستان، ئیسماعیل خه‌یات، مه‌لا ئارام)، شایانی ووتنیشه له‌گه‌ڵ پێشکه‌ش کردنی ئه‌م ووتانه‌شدا، کۆمه‌ڵێک بروسکه‌ی پیرۆزبایی وپشتگیری کردن خوێندرانه‌وه.
- ئه‌مه‌و کۆبوونه‌وه‌که که به ئاماده‌بوونی به‌شێک له ڕه‌وه‌ندی کوردی ئه‌وشاره و ده‌وروبه‌ری که تیدا که‌سایه‌تی ونوێنه‌رانی کۆمه‌ڵ وڕێکخراوه حیزبی وکلتوری و ڕۆشنبیریه کوردیه‌کانیش به‌شداربوون وپێنج کاتژمێری خایاند و زۆر سه‌رکه‌وتوانه له‌نێو هه‌ڵپه‌ڕکێ ئاماده‌بوان وخواردنی شیرینی وخواردنه‌وه کۆتایی هات و هه‌موو پێکه‌وه هیوایان بۆ ئاینده‌یه‌کی گه‌شی کورد وکوردستان خواست.