له‌سه‌ر داوه‌تی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران/ کۆمیته‌ی هۆله‌ندا، شاندی لێژنه‌ی ناوچه‌ی پارتیمان که پێکهاتبون له هه‌ڤاڵ صلاح علی ئه‌ندامی ناوچه له‌گه‌ل هه‌ڤاڵ صلاح باوانی کارگێری ناوچه به‌شداری مه‌راسیمی یادی 64 سالی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له مه‌هاباد کرد که له شاری زوترمیر به‌رێوه چوو.
شاندی پارتیمان به وتارێک به‌شداری ئه‌م مه‌راسیمه‌ی کرد که له‌لاین هه‌ڤاڵ صلاح باوانی پێشکش کرا، وه ئاماژه‌ی به گرنگی ئه‌م کۆماره کرد له‌و سه‌رده‌مدا، وه چۆن هه‌مو گه‌لی کورد له‌م کاتدا به یه‌ک ده‌ست وه یه‌ک ده‌نگ به‌شداری ئه‌م کۆماره‌یان کرد وه یه‌کیه‌تی گه‌لی کوردی تیادا دیار بوو، وه چۆن بارزانی نه‌مر به وه‌زیری پێشمه‌رگه هه‌لبژێردرا وه هه‌مو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که له‌گه‌ل نه‌مردا بوون به دل وگیان تا دواین ساته‌کانی کۆماری مه‌هاباد پارێزگاری ئه‌م کۆماره‌یان کرد.
ئاماژه به‌و هۆکارانه‌ی کاردانه‌وه‌ی ئه‌وسه‌رده‌مه کرا که‌وا چه‌ند گرنگ بوو کۆمارێکی کوردی ده‌مه‌زرا، وه تاکو ئێستاشی له‌گه‌ل دابێت دوژمنانی گه‌لی کورد که گوێبیستی ولاتی کوردی وه‌یان کوردستانی سه‌ربه‌خۆ ده‌به‌ن بیری دامه‌زرندنی ئه‌م کۆماره ده‌که‌ن کوا چۆن گه‌لی کورد به‌بێ هیچ جیاوازیک ده‌ستی به خه‌بات کرد وه له‌ژێر ئالای کورستان‌دا سوێندی پێشمه‌رگایه‌تیان خوارد که به‌یه‌ک ده‌نگ وه یه‌ک ده‌ست پارێزگاری کۆماره‌که‌یان بکه‌ن.
پاشان مه‌راسیمه‌که به‌روام بوو وه چه‌ند پارت و لانێک که ئاماده بوون به وتار و بروسکه به‌شدریان تێدا کرد.


