ڕێزدار مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
ڕیزدار جه‌لال تاڵه‌بانی سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان
ڕێزدار نه‌وشیروان موسته‌فا سه‌رۆکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
سڵاو و ڕێز
له دوای ڕووخانی ڕژێمی فاشی دا هێزو لایه‌نه سیاسیه نیشتیمانپه‌روه‌رو دیموکراتیخوازه‌کانی عێراقی به کوردستانیشه‌وه له خه‌باتدابوون له پێناو دامه‌زراندن و سه‌قامگیرکردنی سیسته‌مێکی دیموکراتی فێدرالی له عێراقدا ئه‌وه‌ش دروشم و داوای هه‌موو هێزو لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆن عێراقی بوو دژی ڕژێمی دیکتاتۆری گۆڕبه‌گۆڕ ، ئه‌نجامی هۆکاره بابه‌تیی و ده‌ره‌کیه‌کانی هه‌رێمی و جیهان بوونه کۆسپ و ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م پرۆسێسی دامه‌زراندنی سیسته‌می نوێ دا بۆ دامه‌زراندنی داموده‌زگا دیموکراتیه‌کان له عێراق ئه‌وه‌ش وایکرد که پاشماوه‌ی ڕژێمی گۆڕبه‌گۆڕ و لایه‌نی نه‌ته‌وه‌په‌رست و توندڕه‌وی ئاینی و مه‌زهه‌بی بێنه مه‌یدانی کارکردن به ڕوخساری سیاسی جیاوازه‌وه ئه‌و جۆره ده‌نگانه‌ش که دژی دیموکراسین هه‌ستی پێده‌که‌ین له‌ناو په‌رله‌مانی عێراقدا له هه‌ندێ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانیش ، له‌و کاته‌ی که ئێمه له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق‌داین لایه‌نه ده‌ره‌کیه‌کانی هه‌رێمی ده‌ستێوه‌ردانیان دووبه‌رابه‌ر درێژکردووه له عێراقی نوێ‌دا له هه‌وڵدان پرۆسه‌ی هه‌رێمی فیدراڵ به هه‌رشێوه‌یه‌ک بێت له‌باری ببه‌ن به‌تایبه‌تی له سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌و دواییه‌ی هه‌رێمی فیدرال و له‌دایک بوونی ئه‌زمونێکی تری دیموکراسی له کوردستان ئه‌ویش بوونی ئۆپۆزیسیۆن که دیارده‌یه‌کی ته‌ندروست و سروشتیه و بوونی دیموکراسی ڕاسته‌قینه ده‌سه‌لمێنێ بێگومان له نه‌بوونی دیموکراتیدا ئۆپۆزیسیۆنیش بوونی نیه ، بوونی ئۆپۆزیسیۆن له په‌رله‌ماندا به مه‌به‌ستێکی بێگه‌رد چاودێری له که‌م و کورتیه‌کان ده‌کات و هه‌ڵه‌کان ڕاست ده‌کاته‌وه ڕۆڵی سانسۆر ده‌بینێ له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات .
ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی تووشی دڵه‌ڕاوکێی کردووه بارگرژی و به‌رپاکردنی شه‌ڕی ڕاگه‌یاندنه له نێوان یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌نجامدا بووه هۆی ڕوودانی چه‌ندین پێشێلکاری به‌رچاو ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێکه بۆ له‌باربردنی ئه‌زموونی کوردستانی ، دڵه‌ڕاوکێمان له جێگای خۆیه‌تی و خۆی ده‌دۆزێته‌وه له ئه‌زموونه تاڵه‌که‌ی شه‌ڕی کورد-کورد که ساڵانی ڕابرد ڕوویدا له کوردستان جگه له‌وه‌ش ترسی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌کڕیزی هێزولایه‌نه سیاسیه نیشتیناپه‌روه‌رو دیموکرتیخوازانی عێراقه به کوردستانیشه‌وه .
ئه‌گه‌ر به مێژووی بزووتنه‌وه‌ی نیشتیمانی عێراقدا بچینه‌وه ئه‌وه ده‌خاته ڕوو که گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره‌ی فاشیه‌کان بۆ ده‌سه‌ڵات له عێراق ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی ناوخۆی هێزه نیشتیمانپه‌روه‌ره‌کان بوو که توندڕه‌وه‌کان ڕۆڵیان تیا ده‌بینی زیاتر ڕێگای خۆشکرد بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان ، به هیواو ئاواتین به‌ربه‌ست هه‌بێ دژی ئه‌و توندڕه‌و و ڕه‌گه‌زپه‌رستانه که ئارامی ئاسایش و ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردستان به ڕه‌وا نابینن و دژی ئه‌زموونی کوردستان و سیسته‌می نوێ ی عێراقی فێدراڵن با ترسی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ جاری سێهه‌م دوورکه‌ینه‌وه هێزه شۆڤینیسته‌کان گۆشه‌گیر بکه‌ن و ڕێگا نه‌ده‌ن جارێکی تر ئه‌نفای نوێ دژی کورد و کوردستان ئه‌نجام بده‌ن .
داوا ده‌که‌ین ده‌ست به‌جێ گفتوگۆی دیموکراتی و یه‌کخستنی تواناکانمان ته‌رخان بکه‌ین بۆ پته‌وکردنی ئه‌زموونی کوردستان و ده‌سه‌ڵاتی داموده‌زگای ده‌ستوری له عێراقی یه‌کگرتوودا .
با هه‌رێمی کوردستان بکه‌ینه تیشکدانه‌وه‌ی دیموکراتی عێراق به گشتی .
باوه‌ڕمان وایه دڵه‌ڕاوکێی ناو نامه‌که‌مان به‌هه‌ند هه‌ڵده‌گرن
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێزی ڕاستگۆیانه
هه‌رسه‌رکه‌وتووبن
مامۆستای پرۆفێسۆر کازم حه‌بیب
مامۆستا دکتۆر مونزر الفه‌زل
مامۆستا پرۆفێسۆر ته‌یسیر ئه‌لئالووسی
مامۆستا نووسه‌ر ئه‌حمه‌د ڕه‌جه‌ب
مامۆستا نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس دانا جه‌لال
مامۆستا ئه‌ندازیاری ڕاوێژکار نیهاد ئه‌لقازی
مامۆستا نووسه‌ر قه‌یس قه‌ره‌داغی
مامۆستا نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس أنور عبد الرحمن
مامۆستا نووسه‌ر فهمي كاكائي
مۆستا دکتۆر كامل الشطري
مامۆستا نووسه‌ر عوني الداوودي
مامۆستا دکتۆره منيرة أميد
مامۆستا دکتۆر زهير عبد الملك
مامۆستا نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس حسو هورمي
مامۆستا نووسه‌ر والتشكيلي شه مال عادل سليم
مامۆستا دکتۆر نعمان حمود جبار
مامۆستا شاعر خلدون جاويد
مامۆستا سياسةڤان كمال بيداوي
مامۆستا دکتۆر جەميل شەرف
مامۆستا سياسةڤان وهونەرمهند تشكيلي عفيفة ألعيبي