ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه/10-01-2010 له کاتژمێر 13:00ی ناوه‌ندی هۆله‌ندا، له شاری زۆترمیر ڕێوره‌سمی پرسه‌ی خوالێخۆشبوو قۆدره‌ت ئیسماعیل عه‌لی،به ئاماده‌بوونی به‌رپڕس و کارگێر و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆله‌ندای پارتی دیموکراتی کوردستان،و نوێنه‌رانی کۆمیته‌ی به‌نه‌لۆکسی یه‌کێتی نشتیمانی کوردستان،و به‌رپڕسی رێکخراوی چاک و چه‌ندین رێکخراو و لایه‌نیتری سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی،و رۆشنبیری ره‌وه‌ندی کورد له ووڵاتی هۆله‌ندا به‌رێوه‌چوو.
به‌م بوونه‌یه هه‌ڤاڵ عومه‌ر زاویتی به‌ناوی ناوچه‌ی هۆله‌ندا، سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می ناوچه‌مان گه‌یانده هه‌ڤاڵان سه‌لاح عه‌لی، و ساهیره خانی خێزانی.و هیوای خواست که ئه‌م کوسته دوا ناخۆشی خانه‌واده‌که‌یان بێت.
له‌لایه‌کیتره‌وه هه‌ر ئه‌مرۆ له شاری دێلفت نوێنه‌ری لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆله‌ندا، هه‌ڤاڵ ئازاد مه‌جید به‌شداریکرد له رێوره‌سمی پرسه‌ی کادری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران،و سه‌رخۆشی ناوچه‌مان به‌خانه‌واده و برایانی حیزبی ناوبراو گه‌یاند،و له کوتایدا خانه‌واده‌یی هه‌ردوو خوالێخۆشبوویان سوپاسی هه‌لوێستی به‌رپڕس و کارگێر و ئه‌ندامان و کادیرانی ناوچه‌مان کرد.





