دلشاد سۆران/هۆ ڵه ندا.....
له شاری ئه مسته رادمی پایته ختی ولاتی هۆ ڵه ندا له هۆلی یه كێتی ئافره تانی كورد له ئه روپا به سه ر په رشتی خاتوو( شیلان دۆسكی) به ر پرسی یه كێتی ئافره تانی كورد له ئه وروپا، به ئاماده بوونی نوێنه ری ڵێژنه ی ناوچه ی پارتی دیموكراتی كوردستان به رێز (فاخر به رواری) به ر پرسی رێكخستن ، به ر پرس و ئه ندامانی كۆ مه ڵه ی ئافره تانی دانیمارك، به لجیكا، ئه لمانیا و چه ندی كه سایه تی ناسراوی هۆ له ندی و كوردی، یادی 57 ساڵه ی دامه زراندنی یه كێتی ئافره تانی كورسدتان كرایه وه، سه ره تا خوله كێك وه ستان بۆ رێزگرتن له گیانی پاكی شه هیدانی رێگای رزگاری كوردو كوردستان، خاتوو شیلان به گه رمی به خێرهاتنی ئاماده بوانی كرد له درێژه ی قسه كانیدا به دوروو درێژی باس له مێزووی دامه زراندنی یه كێتی ئافره تانی كوردستان و رۆڵی ئافره تی كورد له رۆژانی سه ختی شۆرشه كانی كورد و رۆلی حكومه تی هه رێمی كوردستان له كه م كردنه وه ی توندوو تیژی دژ به ئافره ت كرد، پاشان به رێز (گیدۆ ڤه ن لێمپوت) ئه ندامی پارتی سۆسیالست وبه رێوه به ری كاره كانی پارته كه ی له په رله ماندا، باسی بوێرو قاره مانیه تی ئافره تی كوردی كرد له هه موو بواره كان، جه ختی له وه كرد كه هه ر ده م پاڵپشت و هاوكاری گه لی كوردین بۆ به جێ هێنای ئامانجه كانیان، له دوا ووشه ی دا ووتی ده رگاكانمان له په رله مانی هۆ له ندا والایه بۆ گفتووگۆ و جاره سه ركردنی كێشه ی كوردو كێشه ی ئافره تانی كرد، ئینجا خاتوو(فه له كناس ئۆكا) راوێژكاری سیاسی له په ر له مانی ئه وروپا به س له ژیری و هۆ شمه ندی رۆلی كارای ئافره تی كوردی كرد له بواری كۆ مه لایه تی و سیاسی دا،
له درێژه ی قسه كاندا هه ر یه ك له خاتوو( به یان نوری) به ر پرسی یه كێتی ئافره تانی كورد له دانیمارك و خاتوو (نیهاد محمد) به ر پرسی كۆ مه ڵه ی ئافره تانی ئه ڵمانیا ووتاری كۆ مه ڵه كه یان خوێنده وه. دوا به دوا له لایه ن لێژنه یه كی بێلایه ن دیاری باشترین و چالاكترین كۆ مه له ی ئافره تانی كورد له ئه وروپا به كۆ مه ڵه ی ئافره تانی دانیمارك به خشرا، به ئێواره خوانێك كۆتایی به یاده وه ریه كه هات.

