به ئاماده‌بوونی ڕێژەیەکی بەرچاو لە کوردانی شارە جیاجیاکانی هۆڵەندا، لە بەرواری 6-12-2009 یانه‌ی كوردی میدیا له رۆتردام و یه‌كێتی ژنانی كوردستان له هۆڵه‌ندا، كه دوو رێكخراوی چالاكی ناوه‌ندی دەرەوەی رێكخراوه دیموكراتییه‌كانن و رێكخراوی په‌نابه‌رانی رۆژهه‌ڵات، كۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر پرسی ژن به ناونیشانی ( ژن– ئایین– خێزان) یان بۆ ئه‌حمه‌دی ئه‌سكه‌نده‌ری، که له وڵاتی سوێده‌وه بانگهێشت کرا بوو سازكرد .. هه‌روه‌ها هەمان ڕۆژ شانۆگه‌رییه‌ك له لایه‌ن عه‌بدولحه‌میدی مه‌له‌كییه‌وه تایبەت بە منداڵان پێشکه‌ش کرا. سه‌ره‌تا چناری مام خاڵۆی به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووان و ئه‌حمه‌دی ئه‌سكه‌نده‌ری كرد. پاشان ئه‌حمه‌دی ئه‌سكه‌نده‌ری خۆی به ئاماده‌بوان ناساند و چووه ناو بابه‌ته‌که‌وه، بەڕێزیان ژن و پیاوی پۆلێن كرد، بۆ سێ جۆر. ژنێک كه زۆر فێمینسته - نۆرمال – ژنێک كه خۆی وه‌ك پیاو هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات و به هه‌مان شێوه‌ش باسی له پیاو كرد. له‌سه‌ر هه‌ر سێ جۆر باسێكی تێروته‌سه‌لی پێشکه‌ش کرد، به‌ستییه‌وه‌ش به خیزان كه كچ یان ژن چۆن په‌یوه‌سته به داب و نه‌ریتی خێزان و هه‌روه‌ها كڵتوریش كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره و زۆری هه‌یه. ئه‌حمه‌دی ئه‌سكه‌نده‌ری به سلاید و دۆكۆمێنتی زیندوو له‌سه‌ر ئه‌و كێشه خێزانییانه‌ی كه له سوید رووی داوه و گه‌یشتۆته په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته باسه‌که‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندتر کرد. هه‌روه‌ها له ته‌وه‌رێکی تردا باسی رازی بوونی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد له‌سه‌ر یاسای ( فره ژنی و به شوو دانی كچ له ته‌مه‌نی 16 ساڵییه‌وه ).
پاش به‌شداربوونی )چناری مام خاڵۆی( و ئاماده‌بووان به پرسیار و قسه‌کردن و را گۆڕینه‌وه له‌سه‌ر بابه‌تەکان، کۆڕه‌که گه‌رمتر بوو. له هۆڵه‌كه‌ی تر زیاتر له 35 منداڵ ئاماده بوون كه شانۆگه‌رییه‌ک پێشکه‌ش کرا، هه‌موو منداڵانی شاد و خۆشحاڵ کرد، جێی ئاماژه پێکردنیشه بۆ دووه‌مین جاره یانه‌ی كوردی میدیا له رۆتردام و یه‌كێتی ژنانی كوردستان شانۆگه‌ری پێشكه‌ش به مناڵانی كورد ده‌كه‌ن له‌م ساڵه‌دا، له كۆتایی شانۆگه‌رییه‌كه‌شدا دیاری بابه‌نوئێل (Sinterklas) پێشكه‌ش به منداڵان كرا . شایانی باسه له‌م کۆڕه‌دا خواردنی كورده‌واری ئاماده کرا بوو .. چالاكییه که جێی ره‌زامه‌ندی و دڵخۆشی هه‌موان بوو.