|
::KDP6 Paltalk::
|
|
|
 |
|
هه‌وله‌کانی دوژمنانی کورد ته‌نیا شکه‌سته. ...... ئه‌حمه‌د ده‌شتی
09:47:35, 10-12-2009
|
|

له هه‌موو دونیا دا تا ئه‌و ده‌مه‌ی هه‌ستی دیموکراتخوازی و ئاشتیخوازی به ته‌واوی به سه‌ر هه‌ستی گه‌نیوی شۆڤێنیه‌ت و خۆپه‌رستی و ده‌ستی زۆداران زاڵ نه‌بێت، ئه‌وا هه‌رگیز نه دیموکراتیه‌ت دێته ئاراوه‌و نه ده‌تواندرێت که ئاشتی دا‌بین بکرێت و مافی گه‌لانی ژێر ده‌سته چاره‌سه‌ر بکرێت، تا ئه‌و ده‌مه‌ش که به شێوه‌یه‌کی ڕه‌واو دیموکراتیانه دان به هه‌موو مافی ئه‌وان گه‌لانه‌ی که مافیان خوراوه‌و تا ئه‌مڕۆ له ژێر چنگی داگیرکه‌رانه‌وه ده‌ناڵێنن،مه‌حاله که بتواندرێت به‌بی سه‌رکه‌وتن و چه‌سپاندنی دیموکراتیه‌تی ڕاسته قینه،ئاشتی دا‌بین دبکرێت!! ئه‌مڕۆش له ته‌واوی کوردستاندا، به داخه‌وه هێشتان سیاسه‌تی شۆڤێنیانه‌و دژ به گه‌لی کوردی سته‌مدیده زۆر ماوه‌و هه‌تا ئه‌م ساته‌ش هه‌ستی زۆرداری و زوڵم و چه‌وساوه‌یی و زاڵ بوونی هه‌ستی فاشستی له لایه‌ن داگیرکه‌رانی کوردستان هه‌ر زاله به سه‌ر هه‌ستی دیمکراتیه‌ت و دان نان به مافه ره‌واکانی گه‌لی کورده‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌رنجێک له ڕابوردوو بده‌ین ده‌بینین که داگیرکه‌رانی کوردستان، ئه‌وانه‌ی که به زۆری زۆرداریوه خۆیان به سه‌ر گه‌لی کورددا سه‌پاندووه و به هه‌موو شێوه‌یه‌که‌وه زوڵم و زۆرداری ده‌که‌ن و ده‌ستی ته‌ماع وکوشتن و بڕینیان بۆ سه‌ر سامان و ماڵ و گیانی کورده‌وه درێژ کردوه‌و زۆر نامرۆڤانه هه‌تا ئه‌م ساته‌ش ئه‌وان داگیرکه‌رانه نه هاتوونه‌ته سه‌ر ئه‌قل و له‌م سه‌ده‌یه و له‌م ڕۆژگاره‌ی جیهانگیرییشدا زۆر بێ شه‌رمانه په‌لاماری گه‌لی کورد ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت که هه‌روه‌ک جاران گه‌لی کورد بچه‌وسێننه‌وه‌و خاکی کوردستان وێران و خاپورتر بکه‌ن و به سه‌دان ته‌ن باروتی تر به سه‌ر ماڵ وگیان و خاکی کورددا ببارێنن و کوردستان وێرانه‌تر بکه‌ن و هیچ گوێ نه‌ده‌نه هه‌موو بنه‌ماکانی یاسای نێو ده‌وله‌تی و هه‌موو مافێکی ڕه‌وای مرۆڤایه‌تی پێشل بکه‌ن و گه‌لی کورد ته‌په‌سه‌رتر بکه‌ن، بۆیه‌که ده‌بینین که ئه‌وان فاشستانه‌ی که هه‌تا ئه‌مڕکه زۆر به سه‌قه‌تی و دڕندانه‌وه بیر ده‌که‌نه‌وه، لێ ناگه‌ڕێن که گه‌لی کورد به مافه ڕه‌واکانی خۆیه‌وه شاد ب‌بێت، ئێستاش ده‌بینین که له باشوری کوردستانه‌وه له لایه‌ن دوژمنانه‌وه چی روو ده‌دات،هه‌رجه‌نده دیمان که سه‌دامه دکتاتۆره خه‌ێن ڕێژه‌که چۆن ڕوخاو ئه‌و هه‌موو کاره‌سات و کاره نامرۆڤانه‌ی دژ به گه‌لی کورد ئه‌نجامداو چه‌نده نامرۆڤانه‌و دڕندانه ساله‌ها بۆ له ناو بردنی گه‌لی کورد کاری کرد،به‌ڵام له ئاکامدا نه‌یتوانی که گه‌لی کورد له ناو ببات و به خۆی سه‌ری زولم و زۆرداری خۆی خوارده‌وه‌و، دیمان که چۆن ئه‌و هێزه پڕ چه‌ک و زه‌به‌للاحه‌ی تێکشکاو هیچ چه‌ک و پاره‌و هیزی زۆردی به هانایه‌وه نه‌چوو، که‌چی ئه‌مڕۆش ده‌بینین که هێشتان ده‌ستی گه‌لێ له پیاو خه‌راپان و پاشماوه‌ی سه‌دامیان هه‌ر ماون و ده‌یانه‌وێت که گرفته‌کان دژ به گه‌لی کورد له باشوره‌وه هه‌ر زیاد بکه‌ن، بۆیه‌که پیلانه که‌سیفه‌کانیان هه‌ر درێژه پێ ده‌ده‌ن،به‌ڵام ئه‌وانیش هه‌ر نامینێن و له ئاکام دا شکه‌ست ده‌خۆن، له ڕۆژئاوای باشوری کوردستانه‌وه‌ش ده‌بینین که ڕژێمی سوریای دڕنده چلۆن ڕۆله‌کانی کوردی کردۆته ئامانج و ڕۆژانه به ده‌ها ڕۆله‌ی کورد ده‌خه‌نه ناو زیندان و دڕندانه په‌لاماری گه‌لی کورد ده‌ده‌ن و تا ئێستاش دانیان به بوونی کورد له سه‌ر خاکی خۆیدا نه‌هێناوه‌و به ملیۆن کورد له ڕۆژ ئاوای کورستانه‌وه مافی جنسیه وه‌رگرتنیشیان هه‌رنیه‌و کورد به خه‌لکی سه‌ر خاکی کورد له سوریاوه هه‌ر نانسن، جگه له‌وه‌ش به هه‌زارانیان خستۆته ناو زیندانه‌کانیان و گه‌لێک له‌وان قاره‌مانانه‌ی کورد له ژێر زه‌برو زه‌نگ و ئه‌شکه‌نجه‌دا شه‌هید ده‌کرێن و ئه‌م دونیایه‌ش له راست ئه‌و هه‌موو زوڵم و زۆرداریه‌ی دژ به گه‌لی کورده‌وه، به داخه‌وه هه‌ر بێ ده‌نگن، له ڕژهه‌لاتی کوردستانیشه‌وه ده‌بینین که ڕۆژانه لاوانی کورد به‌ره‌و پیری مه‌رگه‌وه ده‌به‌ن و به ده‌ها لاوی کورد له ژێر دار‌و به ئیعدامکردن، گیانی خۆیان ده‌به‌خشن به کورد‌و کوردستان و، ڕژێمی ئیرانیش تا ئه‌مڕۆکه دانی به هیچ مافێکی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد دا نه‌هێناوه، زۆر بێ شه‌رمانه‌و دڕندانه دژ به خه‌ڵکی کورد ره‌فتار ده‌که‌ن و ته‌واوی زیندانه ڕه‌شه‌کانیان ته‌ژی له لاو‌و پیری پیاو و ئافه‌ره‌تی کورد کردوه‌و به ده‌ها ڕۆله‌ی قاره‌مانی کورد له ژێر زه‌بری ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاره‌کاندا ڕۆژانه گیانیان ده‌ده‌ن و لاوه كورده‌کان به‌ره‌وه سێداره‌کان ده‌به‌ن و نامرۆڤانه له به‌ر ئه‌وه‌ی که کورد ئیعدامیان ده‌که‌ن. له باکوری کوردستانه‌وه‌ش ده‌بینین که دوژمنه‌ڕۆمیه سه‌ر سه‌خت و دڕنده‌و فاشیه که‌مالیه‌کانیش چلۆن دژ هبه کورد ره‌فتار ده‌که‌ن و چۆن دژایه‌تی گه‌لی کورد ده‌که‌ن. هه‌ر له دوای مقۆ مقۆی پرۆسه‌ی به ناو دیموکراتیانه‌و به ئاشتی چاره‌سه‌ر کردنی کیشه‌کانی گه‌لی کورد که وه‌ک سیناریۆیه‌ک ئه‌وانه‌ی که دسه‌لاتیان هه‌یه به درۆ‌و ده‌له‌سه له ناو په‌رله‌مانی تورکیاوه داوای چاره‌سه‌ری کیشه‌ی کوردیان کرد، که به شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه چاره‌سه‌ری ئه‌م کیشه گرنگه بکه‌ن، وابوو که ئه‌م کیشه ڕه‌وایه له په‌رله‌مانه‌وه باس کراو پارتی ده‌سه‌لاتدار بۆ مه‌به‌سته‌کان و به‌رژه‌وه‌نده‌یه‌کانی خۆیه‌وه ئه‌م کیشه ڕه‌وایه‌ی کوردیان له خودی په‌رله‌مانه‌وه باس کرد‌و، هه‌ر له ناو ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ی په‌رله‌ماندا دیمان که ،،، پارتی ئاکه‌په‌و ،،،پارتی ئاخه‌په،،، چلۆن دژ به گه‌لی کورد ره‌فتاریان کرد و چلۆن هیرشیان کرده سه‌ر لایه‌نه کوردیه‌کان و پارتی ده‌سه‌لاتدار له تورکیاوه و، ئه‌و هه‌موو گرژی و ناله‌باریانه‌یان سازدا‌و کردیان به هه‌للاو هۆریا و له ناو خودی په‌رله‌مانه‌وه ئالۆزیان دروست کرد، به‌ڵام له دوای یه‌کدو ڕۆژ پاش ده‌رکه‌وت ئه‌م ئاشتی کردنه شکه‌ستی خواردوه‌و پارته شۆڤینیه‌کان له مه‌رامه‌کانی خۆیانه‌وه سه‌رکه‌وتوون و لێناگه‌ڕێن به هیچ کلۆجێ ئه‌م بیر‌و بۆچونه‌ی ئاشتیانه‌و دیموکراتیانه بۆ گه‌لی کورد سه‌ربکه‌وێت، وابوو که‌کیشه‌ی سه‌خت کردنی زیندانی ئۆجه‌لانیان ساز دا‌و، له خودی ئۆجه‌لانه‌وه راگه‌یه‌ندرا که جێگایان بۆ شوێنێکی زۆر خه‌راپ و سه‌قه‌تتر گواستۆته‌وه‌و ئه‌مه‌ش له وانه‌یه به نه‌زیک بوونه‌وه‌ی مه‌رگی ئۆجه‌لانه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌روا درێژه بکێشێت ته‌واو ب‌بێت، که دیاره مه‌به‌ستیش مه‌سغول کردنی کورده به‌و کیشه‌یه‌وه،به تایبه‌ت له‌م کاته‌ی که ئه‌م باس و خواسه‌ی به ئاشتی چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م کێشه له ئارادایه، دیشمان که چلۆن جارێکی تر ئه‌قیانوسی ڕاپه‌ڕینی مرۆڤی کورد دژ به‌وان ره‌فتارانه‌ی داگیرکه‌ری تورکه‌وه ده‌ستی پێ کرده‌ۆته‌وه و ته‌نانه‌ت بوو به هۆی له ده‌ست دانی گیانی خۆپیشانده‌ران له ئه‌سته‌نبۆل و دیار به‌کری قاره‌مانه‌وه، که به گولله‌ی پۆلیسه فاشسته‌کانی تورک گیانیان له ده‌ست دا‌و دونیای بێ وه‌فاو بێ ویژدانیش هه‌روه‌ک هه‌میشه بێ ده‌نگیان له‌م باره‌وه ڕه‌چاو کردوه، ئه‌مڕۆش ده‌بینین وا دادگای تورکان بۆ قه‌ده‌غه کردنی پارتی خاوه‌ن جه‌ماوه‌ری کورد که نوێنه‌ریان له په‌رله‌مانی تورکیادا ڕیزدار ئه‌حمه‌د تورکه،خه‌ریکن که ئه‌م پارته قه‌ده‌غه بکه‌ن،چونکه خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێکی زۆری کورده، که ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌کی تره له نه‌بوونی هه‌ستی دیموکراتی و هه‌وڵی زاڵ بوونی فاشسته‌کان و دکتاتۆره‌کان به سه‌ر رای زۆرینه‌ی خه‌ڵک و پارته دینموکرات خوازه‌کانه‌وه، که له لایه‌ن هه‌ردو پارته فاشسته‌کانی تورکه‌وه پیشتوانی لێ ده‌کرێت و ئه‌وان پارتیانه به هه‌موو شیوه‌یه‌که‌وه له هه‌ولی سه‌رکه‌وتنی دادگا دان، بۆ قه‌ده‌غه کردنی پارتی ده‌ته‌په‌یه، دیاره که ئه‌م کاره‌ی شۆڤێنیه‌کان دیسانه‌که سه‌رده‌گرێت وبه‌ر هه‌لستی له سه‌رکه‌وتنی ئاشتی وئاساێس ده‌که‌ن و به‌م کاره‌شیان ده‌توانم بلێم که له داهاتوودا ده‌بنه‌وه هۆی گه‌لی له کاره‌ساتی تر و به قوڕ گرتنی هه‌ستی چاره‌سه‌ری به ئاشتی و دیموکراتیه‌وه، که ئه‌مه‌ش نه‌ک هه‌ر زیانی پێ گه‌یاندنه‌به گه‌لی کورد،به‌لکو زیانه بۆ ته‌واوی گه‌لانی سه‌ر خاکی تورکیاوه به تێکرایی و ده‌بێته‌وه هۆکارێکی زۆرترسناکتر، بۆ زیان پێ گه‌یاندنی ئابوری و هه‌ستی دیموکراتیخوازانه له‌م وه‌ڵاته‌دا، دیاره که ئه‌وان فاشستانه قه‌ت ناتوانن بۆ هه‌میشه سه‌ر بکه‌ون و دژ به ئیراده‌ی گه‌لی کورد ئاوا ڕه‌فتار بکه‌ن، چونکه ڕۆژی هه‌ردێت، که ئه‌و زوڵم و زۆرداریه‌ی داگیرکه‌ران که له هه‌ستی ئه‌وان فاسستانه دایه تێک ده‌شکیت و ئه‌وه‌ی که سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت ته‌نیا هه‌ستی ڕه‌وای ئاشتی خوازی ودیموکرات و دان نانه به مافه ره‌واکانی گه‌لی کورده‌وه. ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی پارته سوۆڤێنیه‌کانی تورک به‌و هه‌ڵس وكه‌وتانه‌یان ئاگری شه‌ڕو مالوێرانیه‌کان له باکوری کوردستانه‌وه خۆشتر ده‌که‌ن و به‌م کاره‌نه‌یان زه‌مینه‌ی گێره‌شێوێنی دێننه‌وه ئاراوه. ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئه‌وان دوژمنانه‌ی کورد که ئه‌مڕۆ له دادگای تورکیاوه ده‌درێت بڕیارێكی سیاسیه و كاریگه‌ر‌ی له‌سه‌ر دواڕۆژی توركیاش دا ده‌بێت و، دۆزی داخستن و قه‌ده‌خه کردنی ده‌ته‌په، دیموكراسیه‌ت له توركیاوه زیاتر ڕوبه‌روی شکه‌ست ده‌کاته‌وه، که ئه‌مه‌ش به زیانێکی مه‌زن له تورکیاوه ته‌واو ده‌بێت،دیاره که گه‌لی کوردیش به هیچ بریارێک و هه‌وڵێکئ دوژمنکارانه‌وه واز له خه‌بات و به‌رخودان و راپه‌ڕینه‌وه ناهێنیت،تا ئه‌و ڕۆژه‌ی که دان به هه‌موو کیشه ره‌وکانی گه‌لی کورد نه‌هیندرێت،له ته‌واوی خاکی کوردستانه‌وه، ئه‌م سیاسه‌ت وبۆچون و هه‌نگاوانه‌ی دژ به کورد ئاکامه‌که‌یان هه‌ر شکه‌ست و شه‌رمه‌زاریه و سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ گه‌لی کورده، به کوێرایی چاوی دوژمنانی کورده‌وه. 8.12.2009 هه‌نده‌ران.
|
|
54 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|
|
::KDP6 Paltalk::
|