|
::KDP6 Paltalk::
|
|
|
 |
|
ئه‌مڕۆ پیلانگێڕان دژ به کورد‌و سه‌ر له به‌رد دانه!.... ئه‌حمه‌د ده‌شتی
09:55:52, 25-11-2009
|
|

گه‌لۆ له‌وه‌تی که گه‌لی‌کورد هه‌یه له هه‌موو لایه‌که‌وه، هه‌میشه پیلانیانگێڕان و زه‌برو زه‌نگ و وه‌دی هێنانی کاره‌ساته‌کان و په‌لاماردانه‌کان دژ به‌م گه‌له کورده به‌شخواره‌وه و چه‌وساوه‌و به‌بێ هه‌موو مافێکی ژیان له ناو خاک و لانه‌ی خۆیدا له ئارا دابووه، هه‌میشه دژ به هه‌موو ویست و خواسته‌کانی گه‌لی کورد، به درێژایی مێژوو له لایه‌ن داگیرکه‌ران و دوژمنه چه‌په‌ل ودڕنده‌کانه‌وه پیلانه‌کانئه‌نجام دراوه‌و هێرش و په‌لامارو مالوێرانیه‌کان له ئارا بوه، ده‌بینین که ئه‌مڕۆش ئه‌م هه‌سته گڵاوه‌و ئه‌و ره‌فتاره نامرۆڤانه هه‌ر ماوه‌ته‌وه، به‌ڵێ گه‌لی کورد، وه‌ک گه‌لێکی به‌شخوراوو زولم لێ کراو و مافی ژیانی پێشێل کراو، وه‌ک گه‌لێکی بێ ژیانی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی له هه‌موو لایه‌که‌وه ماف لێ زه‌وت کراو، ده‌بینین که تا ئه‌م ساته‌ش کورد نه‌یتوانیوه که به ئاشتی و ئاسایش و ئارامی له ناو ماڵی خۆیدا بژیت و دوور بێت له په‌لاماردان و هێرشی ناره‌واو خاک لێ داگیرکردن و سامان و کان ونه‌وت لێ داگیرکردن، دیاره که ئه‌وان دوژمنه دڕندانه‌و داگیرکه‌رانه‌ی کوردستان، هه‌میشه چاوی ته‌ماعیان بڕیوه‌ته سه‌ر خاکی به پیت و فه‌ڕی کورستان،ئه‌و گه‌له‌ی له پێناوی نیشتمانی خۆی و وه‌ه‌ستهێنانی ئازادی و ڕزگاریدا به هه‌زاران هه‌زار مرۆڤی لێ ون و وێل و ئاوره‌و شه‌هید و به کۆمه‌ڵ له چال نراوه، ئه‌وان خوێنڕێژانه‌ی دیرۆکی دژ به کورد‌و کوردستان، که هێنده په‌ست ونامه‌ردو دڕنده‌ن، هه‌تا ئه‌م ساته‌ش به خوێنی کورد تێنوون و تا ئه‌مڕۆ دژایه‌تی ئه‌م کورستانه ده‌که‌ن و هه‌زاران که‌سانی دکتاتۆری وه‌ک سه‌دام و خوێن‌ڕێژ دێنه مه‌یدانه‌وه‌و دژ به گه‌لی کورد پیلان ده‌گێڕن و ده‌یانه‌وێت به زۆری زۆردای کوردستان هه‌میشه داگیر بکه‌ن و لێ نه‌گه‌ڕێن که گه‌لی کورد ئازاد بژیت،سوسمارخۆرێکی وه‌ک ئه‌بوو ریشه‌ش ئه‌مڕۆ دژ به کورد قیت ده‌بته‌وه‌و شه‌ته‌حات و په‌ته‌حات ده‌فرموی و پڕوشکان ده‌کات، دیاره هه‌موو ئه‌وانه‌ی که به شه‌وو به ڕۆژ له پیلان داڕشتن و هه‌ولی په‌لاماردان دژ به گه‌لی کوردن، تا ئه‌مڕۆکه‌ش نه‌بڕاونه‌ته‌وه‌وه و به هه‌موو شێوه‌یه‌که‌وه هه‌وڵی کپ کردنی بزوتنه‌وی ئازادیخوازی کورد ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت که ئه‌م هه‌له مه‌زنه‌ی ئه‌مرۆکه شکه‌ست پێ بده‌ن، ئه‌مڕکه له باشوری کوردستانه‌وه هه‌لێکی پیرۆز بۆ گه‌لی کورد هه‌ڵکه‌وتووه و له سایه‌ی خه‌باتی قاره‌مانانه‌وه،وا باشوری کوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌روات و ڕۆله دلێره‌کانی کوردپه‌روه‌رو ئازا شه‌وو ڕۆژ له هه‌وڵی ئاوه‌دان کردنه‌وه دان،وا خه‌ریکه که ئێمه‌ی کوردیش له سایه‌ی فه‌رمانره‌وایه‌تی خۆمانه‌وه بگه‌ین به هه‌موو قۆناغه پیشکه‌وتوه‌کان و نیشتمانی خۆمان به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رین و له جێگای هه‌ر تۆپ و بۆمباو سه‌دان ته‌ن باروته‌وه که به‌سه‌ر کوردستانیان دا باراندوه‌و ئه‌و هه‌موو وێرانی و خاپور کردنانه‌یان به سه‌ر خاکی کورستانه‌وه هێناوه، وا خه‌ریکه ئاوه‌دان و چاکسازی ده‌کرێنه‌وه و له جێگای بۆمبه‌کان گول و زه‌نوێری ده‌سازن، ئاوه‌دانی و نیشانه‌ی شارستانیه‌ت و پێشکه‌وتنی کوردستان ئه‌مڕۆ بوه‌ته دڕکی ناو چاوی هه‌موو دوژمنانی دڵ پڕ له قینه‌وه، دیاره که هه‌موو نۆکه‌رانی داگیرکه‌ران و نه‌یارانی کورد هه‌رگیز حه‌ز به‌م سه‌رکه‌وتنانه ناکه‌ن و، هه‌رگیز چاویان به‌و هه‌موو پیشکه‌وتن و ئاوه‌دانی کوردستانه‌وه هه‌ڵنایه‌ت، بۆیه‌که ده‌بینین که شه‌وورۆژ چۆن له پیلانگێران و دوژمنایه‌تی کوردنی کورد‌و کوردستانن، ده‌بینین و ده‌بیستین که ئاواش له ڕاگه‌یاندنه‌کانیان به شه‌وو به ڕۆژ له هه‌ولی شکه‌ستی ئه‌م هه‌له مه‌زنه‌ن که کارێ بکه‌ن لێ نه‌گه‌ڕێن گه‌لی کورد سه‌ربکه‌وێت، به‌لام خه‌یالیان خاوه، ڕه‌و ڕه‌وڕه‌وه‌ی خه‌بات وتێکۆشان و ڕاپه‌ڕینی گه‌لی کورد دژ به زولم و زۆرداری و تێکشکاندنی دکتاتۆره‌کان و نه‌مانی دوژمنان و ئه‌وان به‌عسیانه‌ی که هه‌میشه‌به خوێنی گه‌لی کورد تێنوون هه‌ر به‌ره‌و سه‌رکه‌وتنه‌کان ده‌چێت و قه‌ت ناوستێت، هه‌رچه‌ند ئه‌وان دوژمنانه له ئاژاوه‌و پیلانگێران و دژایه‌تی گه‌لی کورد واز نه‌هێنن، قه‌ت سه‌رکه‌وتوو نابن، دیاره که هیچ هه‌نگاوێکی نامرۆڤانه‌و دژ به ئیراده‌ی گه‌لی کورد سه‌رناکه‌وێت و خاوه‌نه‌کانیان و پێلانگێران ته‌نیا شه‌رمه‌زاری و تێکشکان و سه‌رنه‌که‌وتنیان بۆ ده‌مینێته‌وه، گه‌لی کورد که به هه‌زاران هه‌زار قوربانی بۆ ژیانی به‌خته‌وه‌رانه‌و سه‌ربه‌رزانه و مافی چاره‌نوسی خۆی داوه، تازه مه‌حاله هیچ هێزێک بکارێت کورد به‌ره‌و دوا بگێڕێته‌وه، گه‌لی کورد وه‌ک گه‌لێکی ئاشتیخواز و پاک و دوور له هه‌موو هه‌ستێکی ترۆریستانه‌وه و خاوه‌ن شۆڕش وبه‌رخودان و قوربانی دان و خاوه‌نی هه‌زاران هه‌زاران شه‌هیدانی ژیان نه‌دیوی میللیمانه، که له‌وه‌تی کورد هه‌یه زوڵم زۆرداری لێکراوه‌و مافی لێ زه‌وت کراوه‌و خاکی لێ ته‌عریب و داگیرکراوه‌و وه‌به‌ر په‌لامارو هێرش دراوه،که‌چی ئه‌وان دوژمنانه قه‌ت سه‌رنه‌که‌وتن و کوردیش له پیناوی سه‌ندنی مافه ره‌واکانی خۆیه‌وه هه‌رگیز کۆلی نه‌دا و سازشی له سه‌ر بستێکی خاکی خۆیه‌وه نه‌کردوه و قه‌تیش نایکات، دیاره که زۆر مه‌حاله ئه‌وان دوژمنه چه‌په‌ل و دڕندانه که بتوانن به سه‌ر ئیراده‌ی ئه‌م گه‌له کورده‌وه زاڵ ببن و هه‌موو هه‌نگاوو هه‌وڵێکیان ده‌بیته هۆکاری سه‌ر خواردنی خۆیان و قه‌ت سه‌رناکه‌ون. هه‌ر بۆیه‌شه ده‌بینین له باکوری کورستانه‌وه‌ش،ئه‌وانه‌ی که تا دوێنی ده‌یانگووت کورد هه‌ر نیه و کورد تورکی چیان، زۆر به خوێنی کورد تێنوو بوون، که‌چی ئه‌مڕۆ وا خۆیان هاتونه‌ته سه‌ری ئه‌قل و ده‌یانه‌ێت که کێشه ڕه‌واکه‌ی کورد به پرۆسه دیموکراتیه‌کان و گفتوگۆ و ڕه‌وایانه له ناو په‌رله‌مانی خۆیانه‌وه چاره‌سه‌ر بکه‌ن،چونکه جاک ده‌زانن که مه‌حاله به‌بێ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان سه‌ربکه‌ون و به‌بێ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی کورد له باکوری کوردستانه‌وه،ئه‌وان ڕژێمانه سه‌رناکه‌ون و قه‌ت نابن به‌چی،په‌ره‌دان به هێرش وپه‌لامارو داگیرکردن،جگه له مالوێرانیه‌کان و سه‌رکه‌وتنی دکتاتۆره‌کان و بازرگانانی شه‌ڕ هیچ که‌سێکی تر سودمه‌ند نابێت، ئه‌مڕۆ و سبه‌و و هه‌میشه مه‌حاله که ئارامی و ئاساێس به‌بی چاره‌سه‌ری کیشه‌ی ڕه‌وای کورد له باکوری کوردستان و ڕۆژهه‌لات و ڕۆژ ئاوا‌و باشوری کوردستانه‌وه وه‌دی بێت، ئه‌مڕۆ و هه‌رده‌م هه‌موو هه‌وڵێکی تێكدان و دژ به پڕۆسه‌ی دیموکراتی و و به خه‌راپ چاو تێبڕینه کوردستان،له لایه‌ن هه‌موو دوژمنان و به‌عس و هه‌موو عه‌قڵیه‌ته تێكده‌ره‌کان که تا ئێستا خه‌ریكی پیلانگێڕانن دژ به کوردستان،هه‌ر تێک ده‌شکێن و سه‌رناکه‌ون، دیاره هه‌موو ئه‌وانه‌ش که بوونه‌ته ئامێرێكی تێكده‌رانه دژ به‌بارودۆخی گه‌لی کورد و کێشه ڕه‌واکانی له هه‌موو کوردستان و ناوچه‌ی که‌رکوک و هه‌موو شوێنه دابڕاوه‌کانی خاکی کورد و، ده‌ستیان له گه‌ل ئه‌و لایه‌نانه‌ی که په‌یوه‌نددارن له گه‌ل دوژمنان و به‌عسیه‌كان و ئه‌م هه‌موو ئاژاوه‌یان گێراوه دژ به هه‌ڵبژاردنه‌کان و دژ به هه‌موو شتێک که که‌مێ له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌لی کورد دابێت ناوه‌ستن و ئه‌وا دوژمنانه ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه و پیلانه‌کانیا داده‌ڕێڕن و دژ به پڕۆسه‌ی سیاسی گه‌لی کورد کارده‌که‌ن ئامانجیان ته‌نیا تێکشکاندنی کورده،قه‌ت سه‌رناکه‌ون، دیمان که ئه‌وان دوژمنانه له باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی که‌رکوک و ته‌واوی عێراق، ئه‌م هه‌موو بگره‌و به‌رده وگیره‌شێوێنیانه‌یان ئه‌نجام دا، به‌ڵام ئه‌وان دوژمنانه‌ی کورد که به ڕاستی نه‌یارانی هه‌موو گه‌لانی عێراقن له هه‌موو هه‌ولێکیانه‌وه دژ به گه‌لی کورد شکه‌ستیان خوارد و ئه‌مڕۆش هه‌ر له خودی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه، داوکانی لیستی کورستانی و یه‌کسانی له دابه‌شکردنی کورسیه‌کان ده‌نگی له سه‌ر دراو دیسانه‌که گه‌لی کورد له ئاواته‌کانی خۆیه‌وه بۆ پڕۆسه‌ی دیموکراتی به کوێرایی چاوی دوژمنانه‌وه سه‌رکه‌وته‌وه و نه‌یارانی کورد تێکشکێندرانه‌وه.
|
|
49 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|
|
::KDP6 Paltalk::
|